هەولێر.. كەسێك بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و هەوڵی دزیكردن دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەكاتی هەوڵدان بۆ دزیكردن رادەگەیەنێت و دەڵێت، بڕێك ماددەی هۆشبەریشی پێگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاکەوتنەوە لە نزیک هۆتێل شیراتۆن لە شەقامی (30 مەتری) تۆمەتبارێک بە ناوی (م. ا. م.) لە کاتی هەوڵدان بۆ دزینی ماتۆڕسکیلێک دەستگیركرا.

تۆمەتبار بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و پاپی کێشانی ماددە هۆشبەرەکان و کەتەرێکی پێگیراوە، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر دەیڵێت.

ئاماژەشدەدات، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رادەستی دادگا کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوای…
Total
0
Share