روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) رایدەگەینێت، ئەو هەواڵە ناڕاستانەی لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاودەکرێتەوە کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروستکردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵی ناڕاست بڵاودەکرێتەوە و ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و وای کردووە بچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویدەکەنەوە.

دەشڵێت، داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەبێت پشت بە هەواڵ و زانیارییانە ببەستن، کە لە پەیجی رەسمی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاودەکرێنەوە.

پێشتر وابڵاوكرایەوە كە ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت، بەڵام لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە ناڕاستەوخۆ رەتیدەكاتەوە و لەهەمان كاتیشدا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی ئاشكرانەكردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا بەهائەدین: لە ڕێگەی ئامێرەی سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا زیندوون

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە دەمانزانی چەند كەس لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی…
Total
0
Share