دوو كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی چەكی بێمۆڵەت دەستگیركران

بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی چەكی بێمۆڵەت، دوو كەس لە ڕانیە دەستگیركران و پۆلیس باسی چەكەكانیان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، لە لایەن هێزەكانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و بە هاوکاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە، توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ا. م. ص) لەدایكبووی ساڵی 2003 و (ئ. ح. ر) لەدایكبووی ساڵی 2004 دەستگیربکرێن كە مامەڵەی “كڕین و فرۆشتنی دەمانچەی علوجیان ئەنجامداوە”.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، “لە كاتی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكەدا دەستگیرا بەسەر هەشت دەمانچەی توركیی علوجدا”.

ڕاشیگەیاند، “پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێی ماددەی 15ی چەك و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ئەنگێڵا مێرکڵ بەهۆی هاوکاری پەنابەرانەوە خەڵاتێکی جیهانی پێبەخشرا

بابەتی دواتر

ژنێک بە بلۆک مێردەکەی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی توندوتۆڵیيان بەسەرچووە دەبێت نوێی بكەنەوە و لە رێگای مەفرەزەكانی هاتوچۆوە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
Total
0
Share