راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەوردەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەوردەبێت و پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42

سلێمانی : 40

دهۆك : 41

كەركوك : 44

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 42

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 46

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

بابەتی دواتر

كوڕە گەورەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share