كەلار.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە حەوت كەس برینداربوون

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە كەلار حەوت کەس برینداربوون چواریان منداڵن.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕێگای گوندی قاسماغە – کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان ئەڵتیما و نیسان پیک ئاب حەوت کەس برینداربوون، چوار لە بریندارەکان منداڵن.

وەك پۆلیسی هاتوچۆ دەڵێت، “ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە، هەردوو ئۆتۆمبێلکە بە ئاراستەی کەلار بۆ سەر ڕێگای پشتێنەی شار هاتوون پێش ئەوەی بگەنە سەر ڕێگای سەرەکی، ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڵتیما لە ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئاب-ی داوە، بەو هۆیەوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڵتیما پێنج کەس برینداربوون و لە ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئاب دوو کەس برینداربوون”.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان وتی، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

لە بازگەكانی موسڵەوە ڕێگریی لە چوونی شۆفێرانی هەرێم بۆ پارێزگاكە دەكرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share