بارزانی و فەیاز دۆخی ناوچەكانی مادەی 140 تاووتوێدەكەن

سەرۆكی پارتی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم كۆبوونەوە، دۆخی ناوچەكانی مادەی 140یان تاووتوێكرد.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لەگەڵ فاڵح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاڵەنگارییە هەنوكەیی و هەڕەشە ئەمنییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاووتوێكران. هەروەها بیروڕا لەبارەی هەماهەنگیی ئەمنی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكان ئاڵوگۆڕ كران.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی جدی بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكانی مادەی 140ی دەستووری عێراق كرایەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

لای خۆیەوە بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپاتكردەوە و ڕاشیگەیاند كە “سەقامگیریی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵوێستی راگەیاند

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و ئەنجامەكانی رەتكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێنی پێداین بەشەدەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا زیادبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنیان لە وەزیری تەندروستیی عێراق وەرگرتووە، کە بەشەدەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی،…
Total
0
Share