بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ترشە چەورییەكان (ئۆمیگا 3) كە وەك تەواوكاری خۆراك لە شێوەی كەپسولی زەیتی ماسی بەردەستە، دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی شەڕانگێزی.
توێژەرانی زانكۆی بنسلڤانیا پشتیان بەستووە بە چەند توێژینەوەیەكی دیكە دەربارەی كاریگەرییەكانی تەواوكاری ئۆمیگا 3 لەسەر شەڕانگێزی، توێژینەوەكە 26 تاقیكردنەوەی هەڕەمەكی لەخۆگرت كە سێ هەزار و 918 بەشداربوون تیایدا.
لە سەرجەم تاقیكردنەوەكاندا، توێژەران كاریگەرییەكی بەرجەستەیان لەسەر ئاستی كورتمەودا بەدیكرد، كە بووەتەهۆی كەمبوونەوەی شەڕانگێزی تا رێژەی 28% لە چەندین دۆخ و باری جیاوازی وەك تەمەن، رەگەز، دەستنیشانكردنی پزیشكی، درێژیی ماوەی چارەسەرەكە و بڕەكەی.
تاقیكردنەوەكان كە لە نێوان ساڵانی 1996 و 2024 كراون، لە ئاستی ناوەنددا ماوەی 16 هەفتەی خایاند و كۆمەڵێكی جۆراوجۆری پێكهاتەی دانیشتووانی گرتووەتەوە، لە منداڵانی تەمەن 16 ساڵ و كەمترەوە بۆ گەورە ساڵانی تەمەن نێوان 50 و 60 ساڵ.
ئەدریان رین، زانای بواری تاوان دەڵێت، ئۆمیگا 3 دەرمانێكی ئەفسوناوی نییە بۆ بەتەواوی چارەسەركردنی كێشەی توندوتیژی لە كۆمەڵگادا، بەڵام بەپێی ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەشێت هاریكار بێت.
وتیشی، “باوەڕمان وایە دەتوانێت توندوتیژی كەمبكاتەوە، بۆیە پێویستە هەنگاو بنێین لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە نوێیە”.