هاوكاریی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەڵەبجە دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دوای بەدەمەوەچوونی هاوڵاتییان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو و هاوكاریكردنیان و دوای هەڵسەنگاندنی زیانەكان، ئەو ماڵانەی كە بەهۆی بارانەوە زەرەر و زیانی پێ گەیشتووە، هاوكاری بە بەشێكیان دەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هاوكارییەكە بریتییە لە مۆكێت، دۆشەك، بەتانی، سەبەتەی خۆراك، سەبەتەی پاككەرەوە و پێداویستیەكانی مناڵ كە بەسەر خێزانە زیانلێكەوتووەكان دابەشكران و نزیكەی 25 ماڵ زیانیان بەركەوتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت تا سەرجەم زیانلێكەوتووان هاوكاریدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
Total
0
Share