تەندروستیی جیهانی: دەلتا کۆتا گۆڕاوی کۆرۆنا نابێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێویستیی پرۆسەیەکی فراوانی کوتان دژی کۆرۆنای ڕاگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامیی ئامارەکانی تووشبوون بە گۆراوەکانی کۆرۆنا بەتایبەت زنجیرەی دەلتا و هۆشدایش دەدات لەوەی دەلتا دوایین زنجیرەی کۆرۆنا نابێت.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوکراوەتەوە دکتۆر ماریا کیرکۆڤ پسپۆڕ لە پەتا گواستراوەکان و بەرپرسی تەکنیکی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون بە دەلتا کە لە هیندستان و بەرازیل تۆماردەکرێن ئاماژەن بۆئەوەی ئەمریکا هەوڵی پرۆسەیەکی بەرفراوانی کوتان دژی ڤایرۆسەکە دەستپێبکات.

دکتۆر ماریا ئاماژەی بەوەکردووە، “زنجیرەی دەلتا دوایین گۆڕاو نابێت کە مایەی نیگەرانی بێت، بەڵکو لەداهاتوودا گۆراوی دیکەی کۆرۆنامان دەبێت کە بەشێوەیەکی فراوان بڵاودەبنەوە”.

ئاماژەی بەو ڕێکارانە کردووە کە دەبێت بۆ ڕێگریکردن لەو مەترسییانە بگیرێتەبەر:

  • زیادکردنی هەڵمەتەکانی کوتان دژی کۆرۆنا.
  • ڕێکخستنی سیستمی چاودێری.
  • بەردەوامیدان و گرنگیدان بە توێکاری و توێژینەوەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵ کۆبوونەوەی زۆری خەڵک و قەرەباڵغی بەشێوەیەکی گونجاو.
  • پەیوەندیی بەردەوام لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو پرسە لەجیهاندا.
بابەتی پێشتر

کومان لە بەرشلۆنە دووردەخرێتەوە؟

بابەتی دواتر

دوای برینداركردنی دوو كەس تەقەكەرێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share