تەقاندنی پەنجەکان.. توێژینەوەیەک سوود و زیانەکانی یەکلادەکاتەوە

خەڵکانێکی زۆر پێویستیان بەوەیە پەنجەکانیان زیاتر لە جارێک لە ڕۆژەکەدا بتەقێنن، بەڵام ئایا سوود و زیانەکانی ئەم کارە چین؟

بەپێی پێگەی “ئینڤێرس”، لە سەدا 54ـی جیهان بە بەبردەوامی پەنجەیان دەتەقێنن.

ئەو دەنگەی لەم کردەیەوە دێت، بەرهەمی کشاندنی بەستەری نێوان ئێسکەکانە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشار لەسەر لینجیی ئێسکەکان، پاشان هەر گاز و پاشماوەیەک هەبێت دەردەچێت و ئەو دەنگە دەردەدات.

بەپێی کیرا کاپۆزولۆ پسپۆڕی تەندروستی و پزیشکی تایبەتمەند لە بڕبڕەی پشتدا، تەقاندنی پەنجە هیچ زیانێکی تەندروستیی نییە.

ئەم پزیشکە بە “ئینڤێرس”ـی ڕاگەیاندووە، ئەم کارە “گەر بە شێوەیەکی گونجاو بکرێت، هیچ زیانێکی نابێت”.

بۆیە “بە دەگمەن تەقاندنی پەنجەکان زیانی دەبێت، بەڵام هەندێک جار دەکرێت کێشەیەک لە بەستەرەکەدا ڕووبدات و ببێتەهۆی هەوکردن و ئازار، ئەمەش پێویستی بە چارەسەر دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
Total
0
Share