ئاوارەکانی شەنگال دەگەڕێندرێنەوە شوێنی خۆیان و چوار ملیۆن دیناریان پێدەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاوارەکانی شەنگال دەگەڕێندرێنەوە شوێنی خۆیان و بڕی چوار ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی وەرگیرا بۆ گەڕانەوە و پێدانی بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ 621 خێزانی ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی دهۆک.

ئاماژە بەوەش دەکات، داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە، چونکە هیچ بەهانەیەک بۆ مانەوە لەو کەمپانەدا نەماوە.

دەشڵێت، بەپێی دواین زانیاری رۆژانە مامەڵەی 100 خێزان تەواودەکرێت، تاوەکو ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share