وەزارەتی بازرگانی: پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمە

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share