نانخواردنی بەیانی لەمکاتەدا لە نەخۆشیی شەکرە دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ دەریدەخات کە نانخواردنی بەیانیان بەر لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی سوودێکی زۆری تەندروستی هەیە.

توێژینەوەکە دەڵێت، خواردنی نانی بەیانی لەدوای کاتژمێر 9:00ی بەیانی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو بەڕێژەی %59 زیاد دەکات بەراورد بەوانەی بەرلە کاتژمێر 8:00 نانی بەیانی دەخۆن.

ئانا بالومار کرۆس توێژەر لە پەیمانگای بەرشەلۆنەی تەندروستیی جیهانی کە سەرپەرشتیی توێژینەوەکەی کردووە باس لەوەدەکات، کاتی نانخواردنی بەیانیان رۆڵێکی گەورەی هەیە لە رێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەدا، هەروەها گلوکۆز و چەوری رێکدەخات، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە توێژینەوەکان باسیان لە پەیوەندیی نێوان کاتی نانی بەیانی و شەکرەی جۆری دوو کردووە.

لە توێژینەوەکەدا 100 هەزار کەس بەشدارییان کردووە کە چاودێریی خۆراکیان کراوە و دەرکەوتووە، لەو ژمارەیە 963 حاڵەتی نوێی شەکرە لە جۆری دووەم تۆمارکراوە لەناو ئەوانەی کە بەبەردەوامی لەدوای کاتژمێر 9:00ی بەیانی نانیان خواردووە.

 

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سووتێنرا و وەزارەتی دەرەوە داوای لێكۆڵینەوە دەكات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: گەرمای شارەكان تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share