توێژینەوەیەك باوەڕێكی باو دەربارەی “سكپڕی و وزە” رەتدەكاتەوە

زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەڵێن، سكپڕی لە ژناندا پێویستی بە نزیكەی 50 هەزار كالۆریی زیاتر هەیە لە بەكاربردنی ئاسایی لەماوەی 9 مانگەكەدا.

توێژینەوەكە كە لەلایەن زانایانی زانكۆی مۆناشی ئوستراڵییەوە ئامادەكراوە باوەڕە باوە هەڵەكانی رابردووی راستكردەوە و، روونیدەكاتەوە ئەو باوەڕەی دەڵێت، زۆرینەی وزەی بەكاربراوی جەستەی سكپڕ لە كۆرپەكەیدا ئەمباردەبێت “باوەڕێكی هەڵەیە”.

زانایان لە توێژینەوە نوێیەكەیاندا ئاشكرایدەكەن كە وزەی ئەمباركراوی جەستەی كۆرپە ئەوپەڕی دەگاتە تەنها 4%ی كۆی ئەو وزەیەی لەكاتی سكپڕیدا بەكاردەبرێت.

هەرچی 96%ی ماوەی وزەكەیە، ئەو وزە زیادەیەیە كە جەستەی ژن پێویستیەتی.

زانایان باس لەوەشدەكەن، ئەنجامەكان دوپاتی ئەو باجە زۆرە دەكەنەوە كە مرۆڤ دەیدات بەتایبەت لەكاتی سكپڕیدا، چونكە ژنان بۆ ماوەیەکی زیاتر بە دووگیانی دەمێننەوە بە بەراورد بە زۆرینەی شیردەرەکانی دیكە.

تۆڕی سكای نیوز لە زاری سامح عەزازی، پزیشكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون دەڵێت، خۆراك زۆر گرنگە بۆ سكپڕ، پێویستە جەخت لەسەر جۆراوجۆریی خواردن بكرێتەوە، جەستەی ژنی سكپڕ بە تەواوی دەگۆڕێت، بۆیە پێویستی بە پاڵپشتی و خۆراكی تەندروستە.

ئەوەش دەڵێت، پێویستە سكپڕ ناوبەناو سەردانی پزیشك بكات و بەر لە سكپڕبوونیش بەهەمان شێوە، لەگەڵیشیدا پێویستە هاوسەرەكەی هاوشانی بێت و هاوبەشی و بەرپرسیارێتی لەم قۆناغەدا لەئەستۆ بگرێت، چونكە پێویستە دایك لەم كاتەدا هەست بە خۆشەویستی بكات.

بابەتی پێشتر

ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share