زیاتر لە 100 هەزار توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، 56 كەسی دیكە لە شارەكانی هەرێم توشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەوەش لە نەخۆشییەكە 100 هەزاری تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، چوار هەزار و 519 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 56 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 401 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە دهۆك و یەكێكیش لە سلێمانی بووە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتەكە تائێستا 106 هەزار و 343 توشبوو لە هەرێم تۆماركراون، لەو ژمارەیە 100 هەزار و 447 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 480 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەزۆر هێشتنەوەی نەخۆشێكی هەولێر لە نەخۆشخانە، ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو نەخۆشە بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێردا بەزۆر…
Total
0
Share