بە خواردنی ئەم سەوزانە ئێسکەکانت تەندروست و بەهێز بکە

ئێسکەپەیکەری مرۆڤ شێوە بە جەستە دەدات و ئەندامەکان و خوێنبەرەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە، هەروەها بە سەرچاوەی سەرەکیی جووڵەش دادەنرێت.

لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا ئێسکەکان لاواز دەبن، بەپێی شارەزایانیش ئەم لاوازبوونە لە 30ەکانی تەمەنەوە دەستپێدەکات، بۆیە پێویستە گرنگی بە تەندروستییان بدرێت و ئەو خۆراکانە وەربگیرێن کە پێویستە بۆیان.

بەپێی پێگەی “EAT THIS NOT THAT”، سەوزە گەڵادارە تۆخەکانی وەک سپیناخ و سڵق و برۆکلی لە باشترین جۆرەکانی سەوزەن بۆ ڕێگریکردن لە لاوازبوونی ئێسکەکان.

هەروەها جەستە بەشی زۆری پێکهاتەی کالسیۆم لە ددانەکان و ئێسکەکاندا هەڵدەگرێت، بۆیە ئەم پێکهاتەیە پێویستە بە بەهێزی و مانەوەی ئێسک، چونکە بەپێی توێژینەوەکان ئەگەر جەستە بەشی پێویست کالسیۆم وەرنەگرێت، ئەوا لە ئێسک و ددانەکانی دەردەهێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونیان.

لە سەوزە تۆخەکاندا بە تایبەتی برۆکلی ڕێژەیەکی بەرزی کالسیۆمی تێدایە و پێویستە بخورێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share