بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشی مۆڵەتی شوفێریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەچێتە قۆناغی ئەپدەیتكردنی سیستم و هیچ مامەڵەیەكی نوێكردنەوەی مۆڵەت رایی ناكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی مۆڵەتی شوفێریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەچێتە قۆناغی ئەپدەیتكردنی سیستم و هیچ مامەڵەیەكی نوێكردنەوەی مۆڵەت رایی ناكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاوەكو دوای جەژن هیچ كەسێك سەردانمان نەكات و ئەو پڕۆسەیە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانە.