پۆلیسی دهۆک سێ کەسی دەستگیرکرد بەبیانووی دەستدرێژی بۆسەر ژن پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دهۆک سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد، کە بە فێڵ خەڵکیان بردووە و دواتر بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان پارەیان لێوەرگرتووە.

هێمن سولەیمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیان، ئەو تۆمەتبارانە لە دوو پیاو و ژنێک پێکهاتبوون کە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە و پارەیان لێوەرگرتووەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، ژنەکە بە فێڵ پیاوی بردووەتە ماڵێکەوە کە تایبەتبووە بە خۆیان و دواتر لەلایەن دوو پیاوەکەی هاوکارییەوە هێرش کراوەتە سەر ئەو پیاوانە و بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنەکە پارەیان لێوەرگرتووە.

دەڵێت، توانیویانە هەرسێ تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هەرێم و عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share