بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بە هەموو شێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، پرسی هەڵبژاردن و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی جەختیلێكرایەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو بەربەستانەی لەبەردەم پڕۆسەكە دروستدەكرێن، روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بەوەكرد، یەكێتی نایەوێت بەشێك بێت لەو ململانێ سیاسییە ناڕەوایەی تێیدا ژیانی خەڵك دەبێتە قوربانی و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هەوڵی ئێمە لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد، هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و دادپەروەرە.

لەبارەی هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستەبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵك، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بە هەموو شێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە، بەخۆشحاڵییەوە لەم هەنگاوەدا سەركەوتووبووین و بۆ ئەمەش سوپاسی دۆستەكانمان دەكەین كە هاوكار و پشتیوانمان بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى ‏وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و…
Total
0
Share