بڕیار رەشید: پارەكەی بەغداد دەبێت بۆ مووچەی مانگەكانی 7، 8 و 9 خەرجبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی حكومەتی عێراق رەوانەی دەكات دەبێت حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی 7، 8 و 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی پێدابەشبكات.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینارەی كە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدراوە، دەبێت حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی 7، 8 و 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی پێدابەشبكات.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share