لە رووداوێكی هاتوچۆدا حەوت كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەلار – ناحیەی باوەنور و نزیك گوندی (رەند علی خان) ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و حەوت كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێدا هاتووە ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگای كەلار – ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای سەنتافی بە ئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە لە نزیك گوندی (رەند علی خان) كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و شەش لە سەرنشینەكانی برینداربوون و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی یەک ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە سیستمی کارەبای دووکانەکانیان پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی یەک ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “سیستمی کارەباکەیان…
Total
0
Share