حكومەتی عێراق بڕیاریدا مووچەی بەشێك لە خانەنشینان تا بڕی 150 هەزار دینار زیادبكرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگیدا لەسەر زیادكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی بیمەکراو بە بڕە پارەیەک کە لە 150 هەزار دینار زیاتر نەبێت.
بەپێی بڕیارەكە زیادكردنەكە ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە مووچەیان لە 700 هەزار دینار كەمترە.
روونیشیكردەوە، زیادكردنەكە خانەنشینی خزمەت و پەككەوتەش دەگرێتەوە.