لە هەر سەعاتێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماردەکرێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموزدا لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران تۆماردەکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئامارەکانی هاوسەرگیریکردن و جیابوونەوەی نێوان هاوسەرانی بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە مانگی تەمموزدا 22هەزار و 731 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، چوار هەزار و 47 هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجامدراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، چوار هەزار و 259 حاڵەتی جیابوونەوە لە دەرەوەی دادگا تۆمارکراوە و تەنها پەسەندکردنەکەی هاتووەتە دادگا، هەزار و 549 جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەر تۆمارکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت.…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن هۆشداری لەبارەی ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن دەدات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری لەبارەی بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، پێش وردبینیکردنی ناوەکانیان.…
Total
0
Share