قوباد تاڵەبانی پڕۆژەكانی شەقامی 60 مەتری و نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی قەڵادزێی بەسەركردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لە بەردەوامی سەردانەكەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، پڕۆژەكانی شەقامی 60 مەتریی قەڵادزێ و بە یاوەری وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزیر نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی قەڵادزێی بەسەركردەوە.

لە سەردانەكەیدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بودجەی پێویست بۆ هەردوو پڕۆژەكە دابینكراوە و جەختیشیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی كاركردن لە هەردوو پڕۆژەكە و تەواوبوونیان لە نزیكترین ماوەدا.
شەقامی 60 مەتری پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە بۆ قەڵادزێ و بە تەواوبوونی قەرەباڵغی بە رێژەیەكی بەرچاو لەناو شارۆچكەكە كەم دەكاتەوە و رێگریش دەكات لە هاتوچۆی بارهەڵگرەكان بەناو شارۆچكەكەدا.

بە تەواوبوونی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونیش، بۆشاییەكی گەورەی كەرتی تەندروستیی قەڵادزێ پڕدەبێتەوە، بەوپێیەی تا ئێستا ئەو شارۆچكەیە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم…
Total
0
Share