وەزارەتی نیشتەجێبوونی عێراق دەیەوێت بە بونیادنانی یەک ملیۆن یەکە قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی عێراق ڕوونیکردەوە لە سێ لایەنەوە دەیانەوێت قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکەن، بەدواداچوون بۆ پلانی بونیادنانی زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دەکەن.

حەیدەر میالی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو پرۆژە نیشتەجێبوون و پرۆژە وەبەرهێنانەی کە وەزارەتی نیشتەجێبوون جێبەجێی دەکات، لە ناو بودجەی فیدراڵیدا جێی کراوەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێ دەکرێت.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو پرۆژانە یارمەتیدەردەبن بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون، ئەمەش هیوامان پێدەدات ئەو قەیرانە لەم قۆناغەدا تێپەڕێنین.

باسی لەوەکرد، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی دەبێت زیاتر گرنگیان پێبدرێت بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون تێیاندا و دەڵێت، “ئەم هەنگاوانە لەو ماوە کەمەی تەمەنی ئەم کابینەیەی حکومەتدا هیوایەکە بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی ئەو کێشەیە”.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نیشتەجێبوون وتیشی، ئەو دوو دەستپێشخەرییەی بانکی ناوەندی کردووەیەتی بۆ پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بەو کەسانەی دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون دورستبکەن هەنگاوێکی یارمەتیدەرە، کە بڕی 875 ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتییان بەپێی ئەو مەرجانەی دایانناوە.

دەستپێشخەریی دووەمیش پێدانی قەرزە بۆ کڕینەوەی یەکەی نیشتەجێبوون و هەڵگرتنی سودی سەر بانک لەسەر هاوڵاتییان، گەڕاندنەوەی قەرزەکە بەبێ سود، ماوەی گەڕاندنەوەکەشی 10 بۆ 20 ساڵ دیاریکراوە، ئەم هەنگاوانە پشکی گەورەیان هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای لەسەر سێ ئێرانی هەڵگرت

بابەتی دواتر

هاوپەیمانان: لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگریمان لە حەوت کردەوەی تیرۆریستی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share