یۆنامی: ساڵی نوێ بۆ عێراق ئاسان نابێت

جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق ڕایدەگەیەنێت، ساڵی نوێ ئاسان نابێت و دوپاتیشیدەكاتەوە، عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئالنگارییەكان.

جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەمساڵ دەڵێت، هەمووان بە هەر ڕێگایەك بێت لەژێر كاریگەریی پەتا جیهانییەكەدا بوون، عێراقیش هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهان ڕوبەڕووی گرفتی زۆر بووەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا چووە پاڵ ئالنگارییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابورییەكان كە لە بنەڕەتدا ڕوبەڕووی عێراق دەبێتەوە.

وتیشی، “لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و بەڵێنەكان دەربارەی فەراهەمكردنی ڤاكسین، هیوایەكی گەورەم هەیە كە ئەم گرفتە تەندروستییەی ئێستا لە ئایندەیەكی نزیكدا ببێتە لاپەڕەیەك لە ڕابردوو، تا بوار و كات بڕەخسێت بۆ چارەسەری كێشەكان و سودوەرگرتن لەو هەلەی چاوەڕوانمان دەكات”.

پلاسخارت دوپاتیشیدەكاتەوە، “ساڵی نوێ ئاسان نابێت، چونكە گومانی تیانییە عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئالنگارییە جۆراوجۆرەكان” لە ئالنگارییە ئابوری و ئەمنییەكانەوە بۆ پێویستییەكان بە چاكسازی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share