هونەرمەندی میللی ئەحمەد دەروێش كۆچی دواییكرد

هونەرمەند ئەحمەد دەروێش بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی كۆچی دواییكرد.

جەزای ساز، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین ئەحمەد دەروێش بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد دەروێش لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا. لەوبارەیەوە سەرۆكی كۆمەڵەی میللی پێشتر ئاشكرایكرد، لە نەخۆشخانە پاش پشکنین دەرکەوتووە کە کێشە لە لێدانی دڵیدا هەیە، پێویستی بە ئامێرێکە بۆ رێکخستنی لێدانی دڵی.

ئەحمەد دەروێش مەقامبێژ و هونەرمەندی میللی، برای هونەرمەندی میللی مەحمود محەمەد-ە، خاوەن چەندین گۆرانی و دانیشتنی هونەرییە و لەگەڵ زۆرێك لە هونەرمەندە میللییەكاندا گۆرانی هەیە.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم: 368 کارتی بانکیی تایبەت بە TBI رادەستی تیمی هەژماری من کرا

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی منداڵانی سۆران لە بارەی ناونانی منداڵەکانیانەوە دایکان و باوکان ئاگاداردەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک کوژرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە رووداوێکدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی لە ئێستادا…
Total
0
Share