بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ئەمساڵی خوێندن بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەكان ئەو بەشەوانانەی بۆیان دانراوە هاوشێوەی مامۆستایان دەبێت بيڵێنەوە.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مامۆستایانی قۆناغی ئامادەیی 22 بەشەوانە لە هەفتەیەكدا دەڵێنەوە و مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی 24 بەشەوانە، بەڕێوەبەر پێنج و یاریدەدەر 10 بەشەوانەیان بۆ دانراوە كە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەیە.

ئاشكرایكرد، ساڵانی ڕابردوو بەهۆی پاشەكەوتكردن لەسەر مووچە و ڤایرۆسی كۆرۆناوە چاوپۆشی كراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەكان پابەنددەكرێن كە دەبێت بەشەوانەیان هەبێت.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوەی زیاتری دا وتیشی، “ئەگەر لە خوێندنگەیەكدا مامۆستای پسپۆڕ هەبوو بەشەوانەكانیان وەرگرتبوو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر دەتوانن بەشەوانە وەرنەگرن، بەڵام ئەگەر مامۆستای پسپۆڕ نەبوو دەبێت بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەكان بەشەوانەی خۆیان بڵێنەوە و پابەنددەكرێن بە بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
زیاتر ببینە

گەنەڵ ئینێرجی: بەردەوامدەبین لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بڵاویکردەوە، بەردەوامدەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت…
Total
0
Share