ئاسایشی سلێمانی تۆماتبارێکی دەستگیرکرد بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە فێڵ و بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە هاتووە کە تۆمەتبارێک بەناوی (ٲ ، ق، ف) لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستگیرکراوە، دانیشتووی تەکیەی کاکەمەندە، تەمەنی (30)ساڵە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتبارەکە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کردووە بەکەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و خێزانە کەمدەرامەتەکانەوە، بەناوی ڕێکخراوێکی خێرخوازی ساختە خۆی ناساندوە و بەڵێنی پێداون کەخانوویان بۆبکڕێت بەمەرجێک ( 20 ٪ ) سەدا بیستی نرخی خانوەکەی پێبدەن”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دانیناوە بەوەی کە کەبڕی (2500)$ دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاری ئەمریکی لە هاوڵاتی (ش ، ح ، م )،

وەرگرتوە کەخێزانی شەهیدێکی پێشمەرگەیە، پەیوەندیی بەکەسێکی دیکەشەوە کردووە لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کەبڕی ( 6000 )$ شەش هەزار دۆلاری ئەمریکیی لێوەربگرێت لەبەرامبەردا خانویان بۆبکڕێت”.

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، “لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (456) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share