نەخۆشخانەی منداڵانی سۆران لە بارەی ناونانی منداڵەکانیانەوە دایکان و باوکان ئاگاداردەکەنەوە

لە بارەی ناونانی منداڵەکانیانەوە، نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاریی ئاگاداری دایکان و باوکان دەکەنەوە کە لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانیان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاریی ئاماژە بەوە دەکات، ”بەمەبەستی ناونانی ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەکەمان لەدایکدەبن پێویستە لەماوەی کەمتر لە 15 رۆژدا، لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە سەردانی بەشی تۆماری لەدایکبوون بکرێت بەمەبەستی ناونانی منداڵ”.

دەشڵێت، ”دوای 15 رۆژ مامەڵەی بەڵگەنامەی لەدایکبوون دەچێتە دادگای باری کەسی بەپێی یاسا و فرمانی نوێی وەزاری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “سبەینێ…
Total
0
Share