لە دهۆك 19 كەس بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە برینداربوون

بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە ئێوارەی دوێنێ 19 كەس لە دهۆك برینداربوون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتن دەڵێت، دووان لە برینداران ئەگەری هەیە چاویان لەدەستبدەن.

د. عەبدوڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە 19 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكەیان.

وتیشی، “لەو ژمارەیە 17 برینداریان چارەسەریان بۆكراوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام دووانیان هێڵدراونەتەوە”.

ئەو دوو بریندارە (تەمەن 16 ساڵ و 19 ساڵن) ئەگەری هەیە چاویان لەدەستبدەن، وەك ئەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاماژەی پێدا و روونیكردەوە، یارییە ئاگرینەكان بە چاویاندا تەقیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share