چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشی شەکرە دۆزرایەوە

زانایانی چین سەرکەوتووبوون لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشی شەکرە لە رێگای چارەسەر بە خانەوە.

نەخۆشەکە پیاوێکی تەمەن 59 ساڵان بوو، ماوەی 25 ساڵ بوو تووشی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بووبوو و کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەخۆشییەکە بەسەرییەوە دەرکەوتبوون.

نەخۆشەکە لە ساڵی 2017 گورچیلەی لەکارکەوتوو بەو هۆیەوە نەشتەرگەری چاندنی گورچیلیە بۆ ئەنجامدرابوو، جگە لەوەش پەنکریاسی بەشێکی توانای کارکردنی نەمابوو کە بە Islets ناسراوە و ئەرکی رێکخستنی ئاستی گلوکۆزە لە خوێندا.

زاناکان کۆپییەکی دروستکراوی ئەو خانەیەیان بۆ نەخۆشەکە چاند کە لە پەنکریاسدا هەیە و ئەرکی دەردانی ئەنسۆلین و رێکخستنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی ئەمە یەکێکە لە داهێنان و بەرەوپێشچوونەکان لە بواری پزیشکی و چارەسەرێکی نوێ و ریشەییە بۆ نەخۆشی شەکرە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share