کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و دوایین کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی رێگا سەرەکییەکانی و هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دەکرێت.

بڕیارە لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای ناوچە دابڕێندراوەکان بخرێتەروو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ڕۆژانە بەدواداچوون، بۆ خزمەتگوزاریی پارك و باخچەكان دەكرێت و رۆژانە كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.…
Total
0
Share