وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە  4ی شوبات ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 70 کەس توشبوون و دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر 24 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لە سلێمانی 20 کەس، دهۆک 24 و لە گەرمیان دوو حاڵەتی توشبوون تۆمارکراون”.

ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی کوردستان دوو گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمارکراوە کە یەکێکیان لە سلێمانی و یەکێکیش لە هەولێر بووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا، 106 هەزار و 527 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 101 هەزار و 692 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 489 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەزۆر هێشتنەوەی نەخۆشێكی هەولێر لە نەخۆشخانە، ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو نەخۆشە بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێردا بەزۆر…
Total
0
Share