نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە مامەڵە ئاسیاییەکاندا بەرزبووەوە، ئەوەش لەژێر کاریگەریی ئەو پێشبینییانەی کە باس لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان دەکەن لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا بە 80 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بازرگانان و شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی کە بە گروپی ئۆپێک+ ناسراوە، پارێزگاری لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانەی نەوت بکەن، بەجۆرێک  بگاتە نزیکەی دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا.. هەفتانە 50 ‘دەستدرێژیی سێكسی’ لە خانەكانی بەساڵاچوواندا دەكرێت

لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، “هەفتانە 50 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە خانەكانی بەساڵاچوواندا تۆماردەكرێت.” لە ساڵی 2018ـەوە، حكومەتی…
Total
0
Share