دوو گۆڕاوی نوێ هەموو بەرگرییەکان تێدەپەڕێنن

 

نوێترین بەڵگەکان دەریدەخەن دوو زنجیرەی لاوەکی لە گۆراوی ئۆمیکرۆن دەتوانن دژە تەنەکانی جەستە تێبپەڕێنن، چ ئەو دژە تەنانەی لە ئەنجامی ڤاکسینەکانەوە دروستدەبن چ لەوانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون.

تۆڕی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو داتا و زانیارییانەی ناوەندی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد خستوویەتییەڕوو دەریدەخات، هەردوو زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن (BA.4) و (BA.5) دەتوانن تووشی کەسێک ببن کە پێشتر سێ ژەم لە ڤاکسینەکانی وەرگرتبێت یان پێشتر تووشی کۆرۆنا بووبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختدەکاتەوە لە کاریگەریی گەورەی ڤاکسینەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کەمکردنەوەت نیشانە تووندەکانی و ڕێژەی مردن بەوهۆیەوە.

لە توێژینەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە گۆڤاری (نیو ئینگلاند) بڵاویکردەوە باس لەوەدەکات، ئاستی ئەو دژە تەنانەی بەهۆی تووشبوونی پێشتر بە کۆرۆنا و ڤاکسینەکانەوە لە جەستەدا دروستدەبێت چەندین جار کەمترە لەو بەرگرییەی بۆ ئەو دوو گۆڕاوە پێویستە.

دان باروش سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری تویژینەوە ڤایرۆسییەکان و ڤاکسینەکان لە ناوەندی بیس ئیسرائیل دیکۆنیسی پزیشکی بە CNNی وتووە، “ئەو دوو گۆڕاوە لاوەکییە نوێیەی ئۆمیکرۆن دەتوانێت ژمارەیەکی زیاتری خەڵک تووش بکات کە پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتووە یان تووشی کۆرۆنا بوون.

لە هەمان کاتدا دەڵێت، “دەکرێت هیوامان بەوە هەبێت ڤاکسینەکان دەتوانن نیشانە توندەکانی ئەو دوو گۆڕاوە نوێیەش تا ئاستێک کەمبکەنەوە.

بەپێی داتاکان لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 35%ی ئەوانەی لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون بەهۆی هەردوو زنجیرەی (BA.4) و (BA.5)ـەوە بووە، کە زۆرترین توانای تێپەڕاندنی دژە تەنەکانیان هەیە.

هەروەها زانایانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئەوەیان ئاشکراکردووە، ئەو دوو زنجیرەیەی ئۆمیکرۆن زۆرترین توانای تێپەراندنی بەرگریی دروستبوو و بەرگریی سروشتیی کەسەکانیان هەیە کە تائێستا لە هەر جۆرێکی کۆرۆنادا تۆمارکراوە.

جەختکراوەتەوە لەوەی، ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا توانایەکی یەکجار گەورەی هەیە بۆ خۆ گۆڕین و بوونی بە ڤایرۆسێکی مەترسیداری کوشندە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی وڵاتێك ملیۆنان دۆلاری لێدەدزرێت

بابەتی دواتر

پارتی و سوننەكان بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا

بەهۆی کێشەی کەمیی دابینکردنی دەرمانەوە فرۆشتنی حەبی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا، بڕیارەکەش تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. ڕۆژنامەی Journal…
Total
0
Share