جەنگی نێوان ڕیاڵ و لالیگا بەردەوامە: ئەوەی کردمان یاری نەبوو

میدیاکانی مەدرید ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا دەکەن

میدیاکانی مەدرید هێرشی توندیان کردووەتە سەر ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیسپانیا و بە هۆکاری لەدەستدانی دوو خاڵ و چەندین زیانی دیکە تۆمەتباریان کردوون.

شەوی ڕابردوو، شەممە لە یاریگای ئیل سادار – پامپلۆنا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبێ گۆڵ بەرانبەر ئۆساسۆنا یەکسانبوونی تۆمارکرد، بە لەدەستدانی دوو خاڵ چانسی گرتنەوەی لوتکەی لالیگاشیان لەدەستدا.

لەدوای یارییەکە زینەدین زێدانی ڕاهێنەر ڕایگەیاند، ” ئەوەی کردمان یاری تۆپی پێ نەبوو، دەبوو یارییەکە دوابخرێت، ئێستا نازانین کەی دەگەڕێینەوە”.

تیبۆ کۆرتوای کۆڵپارێز توندتر هێرشی کردە سەر ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا و ڕایگەیاند، ” ئێمە مرۆڤین، بوکەڵە نین، بەداخەوە بۆ ئەوەی لالیگا پێیکردین، لە یاریگایەکی بەستوودا یارییان پێکردین، دەبوو سەلامەتیمان بپارێزین، بە ئوتۆمبێل و ڕێگەی مەترسیدار گەیشتینە یاریگا، پێشتر لەنێو ڕەهێڵە و هەورە بروسکەدا لە مەدریدەوە گەشتمان کرد، ئێمەش هەموو ماڵ و منداڵمان هەیە”.

سەرەڕای ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی داوای دواخستنی یارییەکەی نەکردووە، بەڵام میدیاکانی مەدرید دووپاتیانکردووەتەوە، لەگەڵ دواخستنی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ و بلباو، دەبوو یاری نێوان ڕیاڵ و ئۆساسۆناش دوابخرێت، بەڵکو بەردەوامبوونی دەچێتە چوارچێوەی ئەو جەنگەی لەسەرەتای وەرزەوە لەنێوان فلۆرنتینۆ پێرێز و خافێر تیباسی سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا دروستبووە، هەموو سێکتەرەکانی گرتووەتەوە، لە ڤار و خشتەی یارییەکان و کۆتاییەکەی گەشتکردن بووە بۆ پامپلۆنا.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركوك-ـە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی تێرشتیگن بۆ نیوکاسڵ ئاشکرا کرا

ئیدارەی یانەی نیوکاسڵ هیواخوازبووە بۆند لەگەڵ ئەندرێ تێر شتیگن واژووبکات، بەڵام گۆڵپارێزەکە بە ئۆفەرەکان قایلنەبووە. بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”،…
Total
0
Share