هاری ماگوایەر: بێزاربووم، دووشەممە کاتی خۆیەتی

بەرگریکار و کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد، هاری ماگوایەر دووپاتیدەکاتەوە، بێزاربووە لە وتنەوەی درووشمی گەڕانەوە و دووشەممەی داهاتوو دەبێت هاوڕێکانی ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرن.

ماگوایەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی یانەی مانچستەر یونایتدی ڕاگەیاندووە، “وەرزی ڕابردوو ئەم پێکهاتەیە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگی بەدەستهێنا، ئەم وەرزە پێکهاتەکەمان بەهێزترە، لەبەرئەوە دەبێت هەڵوێست و هێزی ڕاستەقینەی خۆمان نیشانبدەین”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە خاوەنی چەندین یاریزانی گەورەین، بێزاربووم لە دووبارەکردنەوەی دروشمەکان، سەرباری ئەوەی خەڵکی باسیدەکەن، بەڵام ڕۆحییەتی پێکهاتەکەمان بەهێزە، هەموومان توڕەین و ئەوپەڕی وزەی خۆمان بەگەڕدەخەین، پێویستە بەرامبەر بە ڕەخنەکان خۆڕاگربین و بەباشی کاردانەوەمان هەبێت، لەهەمان کاتدا دەبێت جەنجاڵی دەرەوەی یانە لەبیربکەین و مەشقەکان بە پابەندبوون و سەرێکی نزمەوە ئەنجامبدەین، ئەگەر زنجیرەیەک ئەنجامی باش بەدەستبهێنین، ئەوەی دیکە خۆی بەدوای یەکدا دێت، بۆ ئەو هەنگاوەش دووشەممەی داهاتوو کاتێکی گونجاوە”.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، کاتژمێر 10:55 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان، مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی ئەستۆن ڤێلا بکات.

بابەتی پێشتر

بارتی و مۆنفیس ناسناوی خولی ئەدیلایدیان بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

نادال و هالیپ جامی مێلبۆرن-یان بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share