ڕۆدیگێر گوێی هەڵخستووە و ڕیاڵ و پاریس زۆرانبازیی لەسەردەکەن

بەرگریکاری یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە پەیوەندی لەگەڵ هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان بەستووە.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرتس”، هاوینی 2022 گرێبەستی ڕۆدیگێر لەگەڵ چێڵسی کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتە بڕیار لە نوێکردنەوەی نەدراوە و یاریزانەکە بەدوای ئەزموون و چانسێکی نوێدا دەگەڕێت.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، پەیوەندییان بە لێپرسراوی کارەکانیەوە کردووە و تاوەکو ئێستا دانوستاندنی نێوان جەمسەرەکان بەردەوامە.

ڕۆدیگێری ئەڵمانی تەمەنی 28 ساڵە و لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری و باڵی ڕاستی بەرگری یاریدەکات، بەدرێسی یانەی چێڵسییەوە 186 یارییکردووە، 10 گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share