شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بە پێی وێبسایتە جیهانییەکانی کەشوهەوا، ڕۆژی 15ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ماوەی هەفتەیەک کاریگەری دەمێنێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی وێبسایتی “wordweather” شەپۆلەکە ڕۆژی 15ی کانوونی دووەم ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەكات و بارانبارین دەستپێدەکات و هەلی بارانبارین لە ٪80 بەرەو سەرتر دەبێت.

پێشبینییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە ڕۆژی 16ی مانگەوە ئاسمان هەور و ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت، بەم شێوەیە کاریگەرییەکە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 20ی ئەم مانگە.

ڕۆژی 20 و 21ی مانگ بە هەمان شێوە هەلی بارانبارین زیاتر دەبێت و ئەو دوو ڕۆژە لە شارەکانی هەرێم باران دەبارێت.

پاش ئەوكاتە کاریگەریی شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەهاناوەچوونمان بۆ خێمەی مانگرتووان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەهاناوەچوونی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووەكان بەردەوامە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش كێوماڵی ناوچەكانی زینانە و دەوروبەریان كرد. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشدا هاتووە، 12ی…
Total
0
Share