بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرانی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران بەشداری لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و یاوەرانیدا کرد.

ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و وەفدێکی باڵاى عێراق ‎ لە تاران بەشداریانکرد لە پرسەى ئیبراهیم رەئیسى و یاوەرانى.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدی باڵای یەکێتیی و د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ محەمەد موخبیر سەرۆك كۆماری كاربەڕێكەری ئێران كۆبوونەوە و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە گەل و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بابەتی پێشتر

سوننەکان میکانیزمێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دادەنێن

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share