سعودیە 10 هەزاری بۆ پشکی حاجیانی عێراق زیادکرد

وەزیری حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، رەزامەندییان دەربڕیوە، بە زیادکردنی نزیکەی 10 هەزار پشک بۆ حاجیانی عێراق.

سەرۆکایەتیی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری عێراق، داوای زیادکردنی پشکی حاجیانی عێراقیان کردووە کە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەدا بگونجێت.

لە بەرامبەردا وەزیری حەج و عومرە لە شانشینی سعوودیە وەڵامی داخوازییەکانی سەرۆک کۆماری بۆ زیادکردنی نزیکەی دە هەزار کورسی بۆ پشکی حاجیانی عێراق داوەتەوە.

تۆفیق ئەلرەبیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، کە رەزامەندییانداوە لەسەر زیادکردنی 10 حاجی بۆ پشکی حاجییانی عێراق.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی تایوان و جێگرەکەی مووچەکانیان دەبەخشنە قوربانیانی بومەلەرزەکە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ماددەی 140 بۆ گێڕانەوەی مافە و نابێت تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وڵات و پێویستی دەربازبوون لە قەیرانەكان كردەوە.…
Total
0
Share