بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە نزیك باشیك هێرشی موشەكی كرایەسەر

بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە ناوچەی زیلكان لە نزیك باشیك بە چوار موشەك هێرشی كرایەسەر و قوربانی هەیە.

كەمێك پێش ئێستا بنكەی زلیكان لە ناحیەی باشیك، كە دەكەوێتە باكووری موسڵ و هێزەكانی توركیای تیایە لەڕێی چەند موشەكێكەوە هێرشی كرایەسەر.

بەپێی زانیارییەكان دوو لە موشەكەكان لەنێو بنكە سەربازییەكە كەوتووەتە خوارەوە و موشەكێكیش لە ناوچەیەكی دانیشتووان نشین كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان برینداربووە.

بەڵام زیانەكانی نێو بنكە سەربازییەكە تائێستا نەزانراوە.

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان، موشەكەكان لە ناوچەی شەلالات-ی موسڵ-ەوە هەڵدراون.

نوێدەكرێتەوە…

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیر و بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی كۆبوونەوەكانی وەزارەت بایكۆتدەكەن

لە پارێزگای سلێمانی، کێشەی کەرتی تەندروستی، جگە لە دابیننەکردنی شایستە ‏داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان، وەڵامنەدانەوە و خەمساردیی وەزارەتە بۆ…
Total
0
Share