سوننەکان میکانیزمێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دادەنێن

لەدوایین هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دانانی یەک کاندیدە لەلایەن سوننەکانەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا.

ئەحمەد عیساوی ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە رایگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکان جوڵەیەکی نوێیان دەستپێکردووە بە ئامانجی ئەوەی لایەنە سوننەکان رازی ببن یەک کاندید بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر نەتوانرا ئەو هەنگاوە جێبەجێبکرێت، دەبێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە ئەنجامبدرێت و کام لەو دوو کاندیدەی کە لە دانیشتنی رابردوودا زۆرترین دەنگیان هێناوە، لە گەڕی داهاتوودا زۆرترین دەنگی هێنایەوە دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە ئەگەر بە ئەنجام بگەن، لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە. ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە…
Total
0
Share