نرخی قەیسی بۆ جەژن گرانە!!

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی یەك كیلۆ قەیسی بۆ جەژنی قوربان 11 هەزار دینارە و دەشڵێت نرخەكەی لە دەرەوە گرانە بۆیە دوكاندارەكان ناچارن بە گرانتر بیفرۆشن.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نرخی یەك كیلۆ قەیسی 11 هەزار دینارە و پێشتریش یەك كیلۆ قەیسی هەر بە بەو نرخە بووە و گرانیی نرخەكەی پەیوەندی بە هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە نییە، بەڵكو ماوەیەكە لەو نرخەدایە و هەرزان نەبووە.
ئاشكراشیكرد، یەك كارتۆن قەیسی كە 5 كیلۆی تێدایە دوكاندارەكان بە 50 هەزار دینار دەیكڕن و یەك كیلۆی 10هەزار دینار دەكەوێت و بۆیە ناچاردەبن كیلۆی بە 11 هەزار دینار بفرۆشنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قەیسییەی لە بازاڕدا هەیە زۆرینەی بەرهەمی توركیایە و بەرهەمی ناوخۆ كەمترە و ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە كە نرخەكەیان گراندەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمانی كەركوك ڕاگیرا

وەزیرێكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کارکردن بە بڕیاری دابەشکردنی زەوییەكانی کەرکوک ڕاگرت، بەوەش دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد…
زیاتر ببینە

‏”مەسرور بارزانی یەك سەنتی نەناردووە بۆ سلێمانی”‏
عەلی حەمەساڵح بە ژمارە ڕاستیی كەمیی داهات لە سلێمانی دەسەلمێنێت

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی داهاتی ناوخۆ و نەوت و دواكەوتنی مووچە، ڕاستیی كەمیی داهاتی لە سلێمانی سەلماند،…
Total
0
Share