دەربارەی ئاو چەند داواكارییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت

بۆ رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی چەند داواكارییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە داوایەكدا روو لە هاوڵاتییان رایگەیاند، بەرەو وەرزی گەرما و پێویستیی زیاتری ئاو دەڕۆین، هیوادارین بەهەموو لایەک هاوکاری یەکتربین بۆ ئەوەی کەمترین گرفتی کەمئاوی هەبێت.

دەشڵێت، “لە شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە ملیۆنێك هاوڵاتی سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریی ئاوی پڕۆژەکانمان، هەر هاوڵاتییەك رۆژانە تەنها یەك لیتر کەمتر ئاو بەفیڕۆبدات، ملیۆنان لیتر ئاو دەگەڕێتەوە و ئەو شوێنانەی گرفتی کەمئاوییان هەیە سودی لێدەبینن”.

فەرمانگەكە داواشدەكات، ئەگەر بەفیڕۆدانێکی ئاو هەبوو تۆش وەک خەمخۆرێک ئەو هاوڵاتییە ئاگاداربکەرەوە لە گرنگیی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، ئەگەر شکاوییەكیشتان بەدیكرد، دەستبەجێ ئاگادارمان بكەنەوە.

جەختیشدەكاتەوە لەسەر گرنگیی دانانی تەواف بۆ تانكیی سەربان، بەمەبەستی رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو و بێبەشنەبوونی هاوشارییان لە ئاوی پێویست.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتاران دەربارەی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ چی دەڵێن؟

بابەتی دواتر

لە كۆگایەكی بازرگانیی هەولێر ئاگركەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی دەگاتە تاران

بڕیارە سبەینێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئێران بكات. میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share