باندێکی قاچاخچێتیكردن بە کۆچبەران لە پۆڵەندا دەستگیرکران

پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاند، باندێکی گەورەی قاچاخچێتیكردن بە  كۆچبەرانیان دەستگیرکردووە کە ملیۆنان یۆرۆیان لەو کارەدا قازانجکردووە.

پۆلیسی پۆڵەندا ئاشکرایکردووە، ئەو قاچاخچییانە قەبارەی بازرگانیکردنیان بە کۆچبەرانەوە نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ بووە و لەو پارەیەش 4,3 ملیۆن یۆرۆیان بە شۆفێرانی ڕێگای کۆچی نایاسایی داوە.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرادەکەن، قاچاخچییەکان خەڵکیان لە سنووری بیلاڕوسیاوە وەرگرتووە و هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێل بیانگەیەننە ئەڵمانیا لەو کارەشدا ئەزموونیان هەبووە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە قاچاخچییەدا دەستگیراوە بەسەر 500 هەزار یۆرۆدا، کە باندەکە بەم دواییانە دەستیانکەوتووە.

سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، تا ئێستاش کۆچبەران هەوڵدەدەن تەلبەند و سەرمای ناوچەکە نەبن بە ڕێگر لە خۆگەیاندنیان بە ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت ئامانج عەزیز، بەرپرسی…
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
Total
0
Share