لە كۆگایەكی بازرگانیی هەولێر ئاگركەوتەوە

لە كۆگایەكی بازرگانیی لە هەولێر ئاگركەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

ئاگرەكە كاتژمێر 06:30 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ لە كۆگایەكی تایبەت بە ماددەكانی پاككردنەوە لەسەر رێگەی كەسنەزان كەوتووەتەوە.

بەپێی وتەی شاهێدحاڵێك، رووداوەكە بەهۆی كاركردنی كرێكارێك بووە لەسەر ئیزوگام و لەوێوە ئاگرەكە پەرەیسەندووە.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریى شارستانیى هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پێنج تیم بەشداربوون لە هەوڵەكانی خامۆشكردنی ئاگرەكە.

باسی لەوەشكرد، رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە، دوو بەركەوتەی كارمەندیان هەبووە و رەوانەی چارەسەركراون.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن خاوەنەكەیەوە سەرچاوەی ئاگرەكەیان پێڕاگەیەنراوە، بەڵام چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەی تیمەكانیان دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێك دەستیپێكرد

بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند رێوشوێنێكی پێویست لە قەزای دەربەندیخان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان…
زیاتر ببینە

تا کەی هاوڵاتییان دەتوانن بێبەرامبەر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن؟

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی بێبەرامبەری فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، تاوەکو 20ی تشرینی دووەم، بەردەوامدەبێت. وەزارەتی بازرگانی…
Total
0
Share