حەلبووسی دەگاتە تاران

بڕیارە سبەینێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئێران بكات.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویانكردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە محەمەد، حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێك سەردانی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوە كراوە، سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتە.

پێشتر محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازبوو سەردانی تاران بكات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕەزامەندییان نەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی: هەرکەسێک بۆ جاری سێیەم کارتی نیشتمانی ونبکات 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت

لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە…
Total
0
Share