پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کاردەکرێت

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و لە بەشێکیشیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، “به‌پێی حوكمی مادده‌ی پێنجەم و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی  16و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی  18 و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی  20 و مادده‌كانی  47-48 و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی 52 و ماددەكانی (54-55-56-57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی ژمارە 14 ی ئاسایی”.

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی  پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012)، پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە 64 ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2008) دەدرێت”.

هاوکات بڕیارە لە بڕگەی کۆتایی دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان) دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلیزیێ: ماكرۆن بەڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری ڕۆژئاوای كوردستانی داوە

کۆشکی ئیلیزیێ ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی فەڕەنسای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، جنیڤەرگالیتۆ، جێگری…
Total
0
Share